باڵیۆزی ئێران لە عێراق:

هەرێمی کوردستان دەبێ کاڵا هەناردەی ئێران بکات

Wednesday 22 Dec 2021 494 0
هەرێمی کوردستان دەبێ کاڵا هەناردەی ئێران بکات باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستانیش دەبێ کاڵا هەناردەی ئێران بکات، «ئێمە نامانەوێت پەیوەندییەکان یەکلایەنە بێت».

 
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕۆژی سێشەممە 21-12-2021 لە کاتی بەشداریکردن لە دووەم پێشانگەی بازرگانی و پیشەسازیی تایبەت بە کۆمپانیاکانی ئێران لە هەولێر ئاماژەی بەوە دا، هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی باشە بۆ ترانزێت، ترانزێتکردن داهاتێکی باشی هەیە و یارمەتیی باری ئابووریی ئێران و وڵاتانی دیکەش دەدات.


 
ئیرەج مەسجدی ئیمارات بە نموونە دەهێنێتەوە و دەڵێت، کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەهای پێنج ملیار دۆلار لە ئیماراتەوە کەلوپەل هاوردە دەکات، لە کاتێکدا ئیمارات هیچ شتێک بەرهەمناهێنێت و تەنیا لە رێگەی ترانزێتەوە ئەو پارەیەی دەستدەکەوێت، "هەرێمی کوردستانیش دەتوانێت بەو شێوەیە پارەی دەستبکەوێت".


 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئیرەج مەسجدی گوتی، ئێران پێشوازی لە پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەکات. "ئێران هەرێمی کوردستانێکی پێشکەوتووی دەوێت، لە رووی پیشەسازی، کشتوکاڵی و تەکنەلۆژیا.. بۆیە ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکین".


 
ئەمڕۆ دووەم پێشانگەی بازرگانی و پیشەسازیی تایبەت بە کۆمپانیاکانی ئێران لە هەولێر کرایەوە، لە پێشانگەکە 135 کۆمپانیا لە 10 بواری جیاواز بەشدارن کە زۆربەیان بۆ یەکەمجار و بە بەرهەمی نوێ بەشداریی پێشانگەکەیان کردووە.


 
هەروەها ئیرەج مەسجدی گوتیشی، "ئێمە حەز دەکەین گەنجی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنەر بێت، بازرگانە ئێرانییەکان هاوبەشی بکەن لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی، هەولێر، کەرکووک، دهۆک و هەڵەبجە".


 
ساڵانە قەبارەی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق نزیکەی نۆ ملیار دۆلارە کە وەکو ئیرەج مەسجدی دەڵێت، بەشێکی زۆری ئەو بازرگانییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ئەوە جگە لە دابینکردنی کارەبا لە ئێرانەوە بۆ عێراق.


 
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەڵێت، "من لە هاوڕێیانی ئازیزی خۆم داوام کردووە لە بەشی هەناردەکردن، ترانزیت و وەبەرهێنان کاری هاوبەشیان بێت و بتوانن بەرهەمەکانی خۆیان هەناردەی هەرێمی کوردستان بکەن و بازرگانانی هەرێمیش لەگەڵ ئەوان هاوکاری بکەن و ئەمە هەنگاوێکی باش بۆ گەشەسەندن دەبێت"./رووداو

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە