هاتوچۆی ساڵانە 500 هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ئیبراهیم خەلیل
بتیجارەت بان: سەندیكای شۆفێرانی نێودەوڵەتی توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل گرنگترین دەروازەی توركیا لەگەڵ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگترین خاڵی ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانیە لەنێوان ئەوروپاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، كە بەتەنها لە رۆژی 2ی كانوونی یەكەمی 2021دا چوار هەزارو 372 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر هاتوچۆیانكردووە، لەو ژمارەیە دوو هەزارو 51یان لە توركیاوە چونەتە هەرێمی كوردستان و لەبەرامبەریشدا دوو هەزارو 321 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر هاتونەتە نێو وڵاتەكەمانەوە.
سەندیكای شۆفێرانی نێودەوڵەتی توركیا ئەوەشی خستۆتەڕوو، ساڵانە 500 هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە هاتوچۆ دەكەنو رێژەی لەسەدا 40ی كۆی هەناردەی رێگای وشكانی توركیا لەو دەروازەیەوە دەچێتە دەرەوە، كە بەهاكەی 10 ملیار دۆلارە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- قەبارەی بازرگانی هەرێم لەگەڵ ئێران و توركیا
- دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
- ئێران 53 هەزار تۆن كاڵای لە دەروازەی مەهرانەوە هەناردەی عیراق كردووە
- داهاتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرا بوو
- هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی باشماخ راگیرا
- کردنهوهی دەروازەی حاجی ئۆمەران بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاران