قەبارەی بازرگانی هەرێم لەگەڵ ئێران و توركیا

Wednesday 15 Dec 2021 552 0
قەبارەی بازرگانی هەرێم لەگەڵ ئێران و توركیا جێگری سەرۆکی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەمساڵ جموجۆڵی بازرگانیی هەرێم لەگەڵ وڵاتان زۆر زیادی کردووە.


تیجارەت ‌بان: عەتا محەمەد، جێگری سەرۆکی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاند، ساڵی ڕابردوو قەبارەی بازرگانیی نێوان ھەرێم و ئێران ھەشت ملیار دۆلار بووە و ئەمساڵ بۆ ١٠ ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە و لەگەڵ تورکیاش پار ساڵ ١٢ ملیار دۆلار بوو ئەمساڵ زیاتر لە ١٢ ملیار دۆلار بووە.

 

ڕوونیشی کردەو، ئەو کەلوپەلانەی ھاوردەش کراوە لە ھەموو بوارەکاندا ھەموو بۆ ھەرێمی کوردستان نەبووە و بەشێکی زۆری ڕەوانەی پارێزگاکانی عێراق کراوە، چونکە ھەرێمی کوردستان دەروازەیەکی گرنگە بۆ دابینکردنی کەلوپەل بۆ عێراقیش، نەک تەنھا بۆ ھەرێمی کوردستان.

 

هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی شەش خاڵی نێودەوڵەتی و ڕەسمیەوە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و لەڕێگەی مەرزی ئیبراهیم خەلیلەوە لەگەڵ توركیادا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجامدەدات.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە