ئێران هاوردەکردنی کەلوپەلی کۆری قەدەخە دەکات
تیجارەت بان: سەعید عەباسپوور، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەناردە و هاوردەی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی ئێران رایگەیاندووە، کەلوپەلی ناوماڵ بە مارکەی کۆریای باشوور یان دروستکراوی کۆریای باشوور لەلایەن دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان، کۆڵبەرەکان و لە رێگا ئاوییەکانیشەوە نابێت هاوردە بکرێت.
بەپێی بڕیارێک کە سەعید عەباسپوور بۆ ناوەندی پەرەپێدانی بازرگانیی ئەلکترۆنیی ناردووە، هاوردەی زیاتر لە 32 کەلوپەلی ناوماڵ قەدەخە کراوە.
لە ساڵانی رابردوودا هاوردەی بەشێکی زۆر لە کەلوپەلی ناوماڵی بیانی بۆ ئێران قەدەخە بوو و گومرکی ئێران نەدەبوو رێگە بە هاوردەیان بدات. بەڵام بەهۆی گەندەڵی و قاچاخی سیستماتیک لە دەروازە سنوورییەکان هاوردەیان بەردەوام بوو.
کۆریای باشوور پێشتر یەکێک لە هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکانی ئێران و هاوردەکارێکی گەورەی نەوتی خاوی ئێران بوو. بەڵام ئێستا ئەو بازرگانییە زۆر کەم بووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی گومرکی کۆریای باشوور، ساڵی 2018 کۆریای باشوور زیاتر لە 2 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەلی بۆ ئێران هەناردە کردبوو، بەڵام ئەمە لە ساڵی 2020 بۆ 186 ملیۆن دۆلار دابەزی.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- حکومەتی عێراق قەدەخەی هاوردەکردنی لەسەر 12 جۆر خۆراک و خواردنەوە هەڵگرت
- هەناردەی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بە رێژەی 22.3% زیادیکردووە
- هەناردە ;کردنی 200 تۆن خورما لە دوو مانگ
- هەناردە کردنی 53 هەزار تۆن کاڵای ستاندارد لە سنووری مێهرانەوە
- ئێران 53 هەزار تۆن كاڵای لە دەروازەی مەهرانەوە هەناردەی عیراق كردووە
- قەبارەی هەناردە و هاوردەی ئێران لە حەوت مانگی رابردوو راگەیەنرا
- مەرجی نوێی گومڕوکی سنووری حاجی ئۆمەران بۆ هاوردەی کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان