پێشانگایەکی تایبه‌ت به کەلوپەلێ ئێران لە ھەولێر دەکرێتەوە

Monday 20 Dec 2021 517 0
پێشانگایەکی تایبه‌ت به کەلوپەلێ ئێران لە ھەولێر دەکرێتەوە بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، بڕیارە سبەی پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە ھەولێر بکرێتەوە کە ٦٠ کۆمپانیای گەورە بەشداری لەو پێشانگایەدا دەکەن .

تیجارەت ‌بان: عەبدوڵڵا ئاکرەیی گوتی: ''سبەی سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، پێشانگایەکی نێودەوڵەتیی ئێرانی لە ھەولێر دەکرێتەوە کە باڵیۆزی ئێران لە عێراق پێشانگاکە دەکاتەوە و لە ھەولێریش پارێزگار و وەزیری بازرگانی بەشدار دەبن و پێشانگاکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت''.

 

عەبدوڵا ئاکرەیی گوتیشی: ''پێشانگاکە ھەموو جۆرە کەلوپەلێک  لەخۆ دەگرێت و ٦٠ کۆمپانیای گەورە بەشداریی تێدا دەکەن، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدان بە کەرتی بازرگانی و ئابووری''.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە