هەناردەی ئێران بۆ عێراق، 6 ملیار دۆلار لە ماوەی هەشت مانگدا
تیجارەت بان، حەمید حسەینی، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی ژوورەكە لەلایەنی ئێرانییەوە، ئاماژەی بە كاریگەرییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ساڵی 2020دا كرد و وتی، داخستنی سنوور و دابەزینی فرۆشتنی نەوتی عێراق، هەروەها كەمبوونەوەی داهات بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و بڕەكەی كەمتر بوو لە 8 ملیار دۆلار.
بەڵام حسەینی، وەك ئەوەی میدیاكانی ئێران بڵاویانكردوەتەوە، وتوویەتی، “لەمساڵدا سەرەڕای بوونی كێشە لە بواری هەناردەی غاز و كارەبا، هەناردەی بەرهەمە نەوتییەكانمان بۆ عێراق هەبوو، بەهۆیەوە كۆی هەناردەی ئێران بۆ عێراق گەیشتە زیاتر لە شەش ملیار و 100 ملیۆن دۆلار لەماوەی هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا (بەپێی ساڵی ئێرانی كە لە 21ی ئازارەوە دەستپێدەكات)، واتە نزیكەی 750 ملیۆن دۆلاری مانگانە”.
بەرپرسەكەی ژوورە بازرگانییە هاوبەشەكە ئەوەی ڕوونكردەوە، لەماوەی ئەمساڵدا (ساڵی هەتاوی) تا ئێستا زیاتر لە 5 ملیۆن تۆن شمەك لە ئێرانەوە بۆ عێراق ڕەوانە كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرێك لە پیشەسازییە ئێرانییەكان بەرهەمە زیادەكانیان بۆ عێراق ڕەوانە دەكەن.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- هەناردەکردنی کەلوپەل لە ئێرانەوە بۆ عێراق گەیشتە زیاتر لە ٨.٢ ملیار دۆلار
- بانکی ناوەندی لەبارەی گۆڕانکاریکردن لە نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات
- بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری بەرزکردەوە
- عیراق دووەم گەورە هاوردەكاری كاڵای ئێرانە
- هەناردە ;کردنی 200 تۆن خورما لە دوو مانگ
- هەناردە کردنی 53 هەزار تۆن کاڵای ستاندارد لە سنووری مێهرانەوە
- قەبارەی هەناردە و هاوردەی ئێران لە حەوت مانگی رابردوو راگەیەنرا