بازرگانی دەرەكی ئێران لە مانگێكدا نزیكەی 9 ملیار دۆلار بووە

Wednesday 5 Jan 2022 481 0
بازرگانی دەرەكی ئێران لە مانگێكدا نزیكەی 9 ملیار دۆلار بووە تێكرای قەبارەی بازرگانی دەرەكی وڵاتەكەیان لەماوەی 9 مانگی رابردووداو تا كۆتایی ساڵی رابردوو زیاتر لە 100 ملیۆن تۆن بووەو بەهاكەی گەیشتۆتە 72 ملیار دۆلار.

 تیجارەت بان: (روحوڵا لەتیفی) وتەبێژی فەرمانگەی گومرگەكانی ئێران رایگەیاند: بەتەنها لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوودا قەبارەی بازرگانی دەرەكیان 13 ملیۆن و 172 هەزار تۆن بووەو بەهاكەی 8 ملیارو 951 هەزار دۆلار بووەو لەرووی كێشەوە قەبارەی هەناردەكردنیان بەرێژەی لەسەدا 3 زیادیكردووە.


ئاماژەی بەوەشكرد، كە لەو مانگەدا قەبارەی هەناردەكردنی كاڵاوشمەكیان 9 ملیۆن و 593 هەزار تۆن بووەو بەهاكەشی 4 گەیشتۆتە ملیارێك و 41 ملیۆن دۆلار، لەرووی بڕەوە ئەو هەناردەیە بەرێژەی لسەدا سفر پۆینت 5 زیادیكردوەو لەرووی نرخیشەوە لەسەدا 23 بەرزبۆتەوە.


وتیشی: بۆ بازاڕی هەناردەكانیان چین لە پلەی یەكەمدایەو لەمانگی ئاداری 2021دا بڕی ملیۆنێك و 977 هەزار تۆن كاڵایان بە بەهای ملیارێك و 126 ملیۆن دۆلار بۆ هەناردەكردوەو لەپاش ئەویش عیراق بە هەناردەركردنی بڕی ملیۆنێك و 839 تۆن كاڵا بە بەهای 649 ملیۆن دۆلار لەپلەی دووەمدایەو ئیماراتیش بە هەناردەی ملیۆنێك و 13 هەزار تۆن بەبەهای 499 ملیۆن دۆلار لەپلەی سێیەمدا دێت.


وتەبێژی فەرمانگەی گومرگەكانی ئێران ئاشكراشیكرد: كە تێكرای قەبارەی بازرگانی دەرەكی وڵاتەكەیان لەماوەی 9 مانگی رابردووداو تا كۆتایی ساڵی رابردوو زیاتر لە 100 ملیۆن تۆن بووەو بەهاكەی گەیشتۆتە 72 ملیار دۆلار.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە