ئێران داوای کردنەوەی سنوورەکان لە عێراق دەکات

Wednesday 27 Apr 2022 278 0
ئێران داوای کردنەوەی سنوورەکان لە عێراق دەکات کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای کردنەوەی مەرزە سنوورییە هاوبەشەکان لە حکوومەتی عێراق دەکات.

تیجارەت بان، محەمەد باقر قالیباڤ، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان داوە.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-4-2022، محەمەد حەلبوسی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پەرلەمان و بە فەرمی، سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد.

 

محەمەد باقر قالیباڤ لە لێدوانەکەیدا بۆ رۆژنامەنووسان، داوای لە حکوومەتی عیراق کردووە مەرزە سنوورییە وشکانییەکانی وڵاتەکەی بەڕووی زیارەتکارانی شیعەمەزهەبی ئێران بکاتەوە.

 

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، سیاسەتی حکوومەتی ئێستای وڵاتەکەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێرانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و ژینگەییەکان.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە