ئێران قەدەخە لەسەر 15 جۆر کاڵا و خۆراک لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هەڵدەگرێت

Sunday 23 Jan 2022 555 0
ئێران قەدەخە لەسەر 15 جۆر کاڵا و خۆراک لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هەڵدەگرێت سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران قەدەخەی سەر زیاتر لە 15 جۆر کاڵا و خۆراکی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هەڵگرتووە، ئەمەش بە گوتەی ئەو، کاریگەریی لەسەر زیادکردنی جوڵەی بازرگانی لەو دەروازەیە دەبێت.

تیجارەت بان: ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2022، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، گوتی: "دوای سەردانەکەی ئەمدواییەی شاندێکی پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بۆ ئێران، کە تێیدا سەردانی پارێزگای ورمێیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە کۆبوونەوە، لەدوێنێوە ئێران بڕیاری قەدەخەی لەسەر زیاتر لەسەر 15 کاڵا و خۆراک لە رێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران هەڵگرت، کە پێشتر بازرگانانی هەولێر ناچاربوون لە  رێگەی مەرزەکانی دیکەوە هاوردەیان بکەن.

 

 گەیلان حاجی سەعید، گوتیشی: "هەڵگرتنی ئەو قەدەخەیە کاریگەریی باشی دەبێت لەسەر جووڵەی بازرگانی لە دەروازەکە و دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ بازرگانان کە پێشتر رێگەی دیکەیان بۆ هاوردەکردنی کەلوپەل لەئێرانەوە دەگرتەبەر".

 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کاروباری ئابووری و دارایی ئێران ئەو کەلوپەلانەی رێگەی هاوردەکردنیان لە مەرزی حاجی ئۆمەران پێدەدرێت بریتین لە خۆراکی وشکە، کەرەستەی تەندروستی، کریستاڵ و خشڵ، کەلوپەلی ئارایش و جوانکاری، ئامێرەکانی وەکو ساردکەرەوە، تەباخ، جلشۆر،  قاپشۆر و شتی لەو بابەتانە، هەروەها قاپ و قاچاخ، بەشێک لە جۆرەکانی ئۆتۆمبێل جگە لە ئامێری کشتوکاڵ و تایبەت، هەموو جۆرە قوماشیك، جگەرە، کەرەستەی لەشجوانی  و هی دیکە".

 

سەبارەت بەهۆکاری قەدەخەکردنی هاوردەکردنی ئەو کەرەستانە لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان گوتی: "چەند جارێک لەلایەنی ئێرانیمان پرسیوە، بەڵام وەڵامی قایلکەرمان وەرنەگرتووەتەوە."/رووداو

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە