جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەتەوە

Saturday 22 Jan 2022 289 0
جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەتەوە گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەڵێت، ڕێگای دەروازەی حاجی ئۆمەران لە دیوی هەرێمی کوردستان و لە دیوی ئێرانیشەوە لە بەفر پاک کراوەتەوە و جموجۆڵی بازرگانی دەستی پێ کردووەتەوە.

تیجارەت بان: سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئەو شەپۆلی بەفرە زۆرەی سنوورەکەمانی گرتەوە، بووە هۆی درووستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم هاتوچۆی هاووڵاتییان و جموجۆڵی بارزگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەراندا''.

 

گوتیشی: لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆرانەوە دەست کرا بە ڕاماڵینی بەفر و کردنەوەی ڕێگاکانی دیوی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە دیوی ئێرانیش بە هەمان شێوە تیمەکانیان دەستیان کرد بە کردنەوەی ڕێگاکان".

 

ئەوەشی خستە ڕوو، دوای کردنەوەی ڕێگاکان، ئێستا جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەتەوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە