ئەمڕۆ دووەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی 'مۆسکۆ' دەستپێدەکات
تیجارەت بان: ئەو چالاکییە هونەرییە لە ریزبەندی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم دایە کە لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری رووسیا و بە واژۆی ئۆ. بی. لیۆبیمۆڤا، وەزیرەی کولتووری ئەم وڵاتە سازدەکرێت.
فیستیڤاڵەکە بە بەرپرسیاریی گولیزەر گەردەن زەری، بە مەبەستی رەنگدانەوەی فەرهەنگ و مێژووی کورد و هەروەها ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوەیە، بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سازدکرێت.
لە فیستیڤاڵەکەدا 54 فیلمی بڵندی سینەمایی، بەڵگەفیلم و کورتە فیلمی سینەماکاران بەشدارن و بە پشتیوانی کارۆ ئاڕت لە رۆژانی 29ـی حوزەیران تاوەکو 12ـی تەممووزی 2022 لە هۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی ئۆکتیابر لە شاری مۆسکۆ و لە سان پترسبۆرگ بەڕێوەدەچێت.
خولی ئەمساڵی فیستیڤاڵ، بە بەبۆنەی 85مین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی یڵماز گونەی، ئەستێرەی سینەمای کوردستانە. فیلمی دەستپێکی فیستیڤاڵ، تایبەتە بە پێشاندانی فیلمی 'رێگا'ـی گونەی کە لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کانی فەرەنسا لە 1982 خەڵاتی چڵەخورمای زێڕینی بەدەستهێنا.
لە راگەیێندراوێکی رۆژنامەوانیی فیستیڤاڵەکەدا هاتووە: ئەمە رووداوێکی کولتووری سەرسووڕهێنەرە بۆ هەموو لایەنگرانی فیلم و هەروەها بۆ کوردانی رووسیا و هەموو ئەو کەسانەی سەبارەت بە چارەنووسی ئەم خەڵکە قارەمانە بێکاردانەوە نین. فیستیڤاڵی فیلمی کوردی 'مۆسکۆ' بەرزتر لە سیاسەت و مەزهەب دەڕوانێت و وەکوو هونەرێکی بنەڕەتی و کەرەسەتەیەکی گرینگ بۆ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان چاو لە سینەما دەکات و زانیاریی پێویست دەبەخشێت.
بەرهەمەکانی ئامادەبوو لەم فیستیڤاڵە، پێشکەش بە چارەنووس، مێژوو، خەباتی سەخت و بەرخۆدانی کوردەکان کراوە و بە زمانی سەرەکی و بە ژێرنووسی رووسی پێشان دەدرێن. هۆگران لەگەڵ کولتوور و زمانی نەتەوەیی خەڵکی باستان و هەروەها مێژوو و دابوونەریتەکانی سەدان ساڵە و خەباتەکانی ئەوان ئاشنا دەبن. رێوڕەسمی کردنەوەی ئەم رووداوە سینەماییە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ناوەندی سینەمایی ئۆکتیابر لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.
بەرنامەی پێشبڕکێی فێستیڤاڵ، فیلمەکانی ئەو 8 وڵاتە لە خۆدەگرێت کە لە لایەن دەرهێنەرەکانیانەوە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەوروپا سازکراون.
فیستیڤاڵی فیلمە کوردییەکان ساڵانێکە لە پایتەختەکانی ئەوروپا و جیهان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت، لە 2022 ئەمە دووەمین ساڵە مۆسکۆ درگای ئەو دەرفەتە بۆ بینینی فیلمە کوردییەکان دەڕەخسێنیت، هەروەها ئەم خولەی فیستیڤاڵ، هەلێکی تایبەتە بۆ بینینی کۆمەڵێک فیلم لە بەرنامەکانی فیستیڤاڵ.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین