هەواڵی بازرگانی

بەغدا خاڵی گومرکیی لە نێوان ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق داناوە

بەغدا خاڵی گومرکیی لە نێوان ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق داناوە"

19 Feb 2022

ماوەی چەند ڕۆژێکە حکوومەتی بەغدا خالی گومرکیی لە ھەموو ئەو دەروازانەی دەچنەوە پارێزگانی ناوەڕاست و باشووری عێراق داناوە و بەرپرسێکی وەزارەتی بارزگانییش دەڵێت، وەزارەتی بازرگانی و حکوومەتی عێراقمان ئاگادار کردووەتەوە بۆ لابردنیان.

ئاسانکاریی زیاتر بۆ کاری بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەکرێت

ئاسانکاریی زیاتر بۆ کاری بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەکرێت

14 Feb 2022

بەڕێوەبەری نووسینگەی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی رێکخراوی رێگەوبان و گواستنەوەی ئێران دەڵێت، لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە سنووردارێتی بۆ گواستنەوەی کاڵا و کەلوپەل نەماوە؛ گوتەبێژی دەروازەکەش دەڵێت، ئێران زیاتر لە جاران هاوکارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

حكومەتی هەرێم باجی بۆریی نەوت لەسەر كۆمپانیا نەوتییەكان زیاتردەكات

حكومەتی هەرێم باجی بۆریی نەوت لەسەر كۆمپانیا نەوتییەكان زیاتردەكات

13 Feb 2022

حكومەتی هەرێم پارەی گواستنەوەی نەوتی لەسەر كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێمی كوردستان زیادكردووە، مانگانە كرێی گواستنەوەی نەوت لە بۆرییەكانەوە چەندین ملیۆن دۆلار لەسەر كۆمپانیاكان دەكەوێت و دەچێتە خەزێنەی حكومەتەوە.

ئێران لە 10 مانگی رابردوودا بە بەهای 40 ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی 15 وڵاتی دراوسێی کردووە

ئێران لە 10 مانگی رابردوودا بە بەهای 40 ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی 15 وڵاتی دراوسێی کردووە

12 Feb 2022

جێگری وەزیری ئابووریی ئێران و بەڕێوەبەری گومرگی ئەو وڵاتە ئامارەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنی ئێران بۆ 15 وڵاتی دراوسێی بڵاوکردەوە.

عیراق دووەم گەورە هاوردەكاری كاڵای ئێرانە

عیراق دووەم گەورە هاوردەكاری كاڵای ئێرانە

8 Feb 2022

فەرمانگەی گومرگەكانی ئێران رایگەیاند، لە 10 مانگی رابردوودا عیراق دووەم گەورە هاوردەكاری كاڵای ئێران بووەو لەو ماوەیەدا بە بەهای 7 ملیارو 295 ملیۆن دۆلار كاڵای كڕیووە.

44%ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له‌ كرماشانه‌وه‌یه‌

44%ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له‌ كرماشانه‌وه‌یه‌

1 Feb 2022

كرماشان به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین ده‌روازه‌ بازرگانییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، 44%ی كۆی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له‌و پارێزگایه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێت.

بنكەی گومرگی تیلەكۆ لە گەرمیان دەكرێتەوە

بنكەی گومرگی تیلەكۆ لە گەرمیان دەكرێتەوە

23 Jan 2022

بنكەی گومرگی تیلەكۆ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەكرێتەوە.

ئێران قەدەخە لەسەر 15 جۆر کاڵا و خۆراک لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هەڵدەگرێت

ئێران قەدەخە لەسەر 15 جۆر کاڵا و خۆراک لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هەڵدەگرێت

23 Jan 2022

سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران قەدەخەی سەر زیاتر لە 15 جۆر کاڵا و خۆراکی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هەڵگرتووە، ئەمەش بە گوتەی ئەو، کاریگەریی لەسەر زیادکردنی جوڵەی بازرگانی لەو دەروازەیە دەبێت.

ترانزیت له سنووری فەرمی باشماخ دەستی پێکردەوە

ترانزیت له سنووری فەرمی باشماخ دەستی پێکردەوە

22 Jan 2022

بەرپرسی گشتی قەیرانی پارێزگای کوردستان وتی: بەهۆی بارینی بەفر لە مەریوان، ئۆتۆمبیلە ترانزیتییەکان لە پارکینگەکانی سنووری باشماخ ڕاگیرابوون کە ئەمڕۆ چالاکییە ترانزیتییەکان دەستی پێکرایەوە.

ئاڵوگۆڕی 5.3 میلیار دۆلار کەلوپەل لە گومرۆکی باشماخ

ئاڵوگۆڕی 5.3 میلیار دۆلار کەلوپەل لە گومرۆکی باشماخ

16 Jan 2022

چاودێری گومروکەکانی کوردستان وتی: زیاتر لە ٥ ملیار و ٣٣٧ ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە گومرۆکی باشماخی مەریوانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە.