عێراق پەنا بۆ بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان دەبات

Sunday 22 Aug 2021 677 0
عێراق پەنا بۆ بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان دەبات بۆ چارەسەرکردنی گرانبوونی نرخی مریشک و هێلکە، عێراق دوو لق لە هەولێر و سلێمانی دەکاتەوە.

تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی (رووداو) حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتەکەیان پلانی داناوە بۆ دابەزاندنی نرخی مریشک و هێلکە، ئەویش لە رێگەی بەرهەمی خۆماڵیی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان کە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی دیکە هاوردەی دەکەن.


 
کشتوکاڵی عێراق هەفتەیەک لەمەوبەر لیژنەیەکیان بە سەرۆکایەتیی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ کاروباری تەکنیکی پێکهێناوە، ئەمڕۆ لیژنەکە کۆدەبێتەوە و میکانیزمەکانی چۆنییەتیی هاوردەکردنی مریشک و هێلکە لە هەرێمی کوردستان دیاری دەکات و پێشکێشی کۆمپانیای گشتی بۆ دابیکردنی پێویستییە کشتوکاڵییەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی دەکات، چونکە پرۆسەی گواستنەوەی ئەو مریشک و هێلکانە لە رێگەی ئۆتۆمبێلەکانی ئەو کۆمپانیایە دەبێت، ئەوەش بە گوتەی حەمید نایف "بۆ نەقۆستنەوەیەتی لەلایەن بازرگانەکانەوە. هەروەها بۆ دوورکەوتنەوەیە لە هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەوەی وڵات."


 
حەمید نایف راشیگەیاند، بەمەبەستی گواستنەوەی ئەو بەرهەمانە لە هەرێمی کوردستانەوە، کۆمپانیای گشتی بۆ دابینکردنی پێویستییە کشتوکاڵییەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ دوو لق لە هەولێر و سلێمانی دەکاتەوە و لە نزیکترین کاتدا پرۆسەکە دەستپێدەکات.
 

هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق جەختی لەوەکردەوە، "ناکرێت لە ماوەی داهاتوودا دەرگەی هاوردەکردن لە دەرەوەی وڵات بکرێتەوە، چونکە دەبێتەهۆی هەرەسهێنانی تەواوی کەرتی پەلەوەر لە عێراق و هەزاران کرێکار کارەکانیان لە دەست دەدەن." 
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار و 500 پرۆژەی مۆڵەتپێدراوی پەلەوەری گۆشت لە هەرێمی کوردستان هەن کە ساڵانە بەرهەمیان نزیکەی 129 هەزار تۆن گۆشتە. هەروەها زیاتر لە 500 پرۆژەی دیکە هەن، کە مۆڵەتی فەرمیان نییە. ساڵانە بەرهەمەکەیان دەگاتە نزیکەی 36 هەزار تۆن، بەمەبەش بەگشتی بەرهەمی ساڵانە دەگاتە 165 هەزار تۆن. 
 
لە ناوەڕاستی مانگی سێی ئەمساڵ، کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە بابەتی پیشەسازیی پەلەوەردا، ئێستا لە هێلەکەدا زیاتر لە 80٪ـی خودبژێویمان دابینکردووە بە هەرێمی کوردستانەوە ئەوا دەبێتە %100."
 
هەروەها گوتیشی، "سەبارەت بە بەرهەمی سەوزایی، ئێمە سەبەتەی خۆراکمان هەیە، تەماتە، خیار، باینجان و لۆبیا و ئەوانی دیکە بە رێژەی 70٪ خۆبژێویمان دابین کردووە، بە بوونی هەرێمی کوردستانەوە 100٪ خۆبژێوی فەراهەم دەکەین و پێویستمان بە هاوردەکردن نابێت نە لە ئێران و نە لە تورکیا و نە سووریا و نە هیچ وڵاتێکی دیکە."

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە