کردنه‌وه‌ی دەروازەی حاجی ئۆمەران بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاران

Wednesday 6 Oct 2021 714 0
کردنه‌وه‌ی دەروازەی حاجی ئۆمەران بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاران پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، لە رۆژی هەینییەوە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، باکووری کوردستان و نەخجەوان بە رووی هاتووچۆی گەشتیاراندا دەکرێنەوە.

 تیجارەت ‌بان، محەممەد مەهدی شەهریاری، پارێزگاری ورمێ بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە، هەندێک مەرجی تایبەت بۆ هاتووچۆی گەشتیاران دیاریی کراوە کە گرنگترینیان بوونی کارتی وەرگرتنی پێکوتە و تێستی PCRی نێگەتیڤە.

 

بەگوتەی محەممەد مەهدی شەهریاری، بەپێی بڕیاری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیار بووە دوو هەفتەی دیکە واتە لە رۆژی 23.10.2021دا دەروازە سنوورییەکان بکرێنەوە، بەڵام وادەکەیان پێشخستووە.

 

شەهریاری کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی بۆ کوتانی گشتیی خەڵک و باشبوونی دۆخی تەندروستیی پارێزگاکە گەڕاندووەتەوە.

 

دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێ لە یەک ساڵ و نیوی رابردوودا بەهۆی تەشەنەسەندنی کۆرۆناوە داخرابوون و تەنیا خوێندکار، بازرگان و ئەوانەی مافی نیشتەجێبوونیان هەبوو، رێگەیان پێدەدرا هاتووچۆ بکەن.

 

پارێزگای ورمێ 5 دەروازەی سنووریی هەیە، دەروازەی حاجی ئۆمەران لەگەڵ هەرێمی کوردستان، سەنەم بلاغی لە سنووری پولدەشت و ناوچەی خودموختاری نەخجەوان و هەروەها دەروازەکانی ماکۆ، رازی و سێرو لەگەڵ باکووری کوردستان.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە