هاوردەکردنی پەتاتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیه

Saturday 13 Nov 2021 649 0
هاوردەکردنی پەتاتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیه بازرگانان ئاگاداردەکەینەوە تا ڕاگەیاندنی کاتی هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی هەوڵی هاوردەکردنی پەتاتە نەدەن چونکە ڕێگەی پێ نادرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبروسکەیەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هەرچەند بڕیاربوو لەڕێکەوتی ٢٠٢١/١١/١٥ قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی پەتاتە هەڵگیرێت ، بەڵام تا ماوەیەکی دیکەی دیاری نەکراو قەدەغەی لەسەر هەڵناگیرێت و ڕێگە بەهاوردەکردنی نادرێت.


بۆیە بازرگانان ئاگاداردەکەینەوە تا ڕاگەیاندنی کاتی هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی هەوڵی هاوردەکردنی پەتاتە نەدەن چونکە ڕێگەی پێ نادرێت.
 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە