خانمە هونەرمەندێکی کورد، بووە یەکەم لە پیشانگای هونەرە دەستییەکانی تێنسی

Tuesday 16 Nov 2021 565 0
خانمە هونەرمەندێکی کورد، بووە یەکەم لە پیشانگای هونەرە دەستییەکانی تێنسی خاتوو بێژەر ئارادینی بووە براوەی خەڵاتی یەکەمی پێشانگای دووساڵانەی هونەرە دەستییەکانی تێنسی ئەمریکا.

خاتوو بێژەر ئارادینی، هونەرمەندی کوردی دانیشتووی نشویلی ئەمریکا، لە پێشانگای دوو ساڵانەی هونەرە دەستییەکانی تێنسی ئەمریکا، خەڵاتی یەکەمی ئەو پێشانگایەی بە خۆ تەرخان کرد.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری تێنسی کرافت، هونەری تێكەڵاوی وێنەکێشی-گوڵدۆزی خاتوو بێژەر ئارادینی لە نێو دەیان بەرهەمی هونەری هونەرمەندانی سەرتاسەری ئەمریکا خەڵاتی یەکەمی ئەو پێشانگایەی بە خۆ تەرخان کرد.

 

نوبراو دانیشتووی شاری نشویلی ئەمریکا لە ویلایەتی تێنسییە کە بە بۆنەی حەشیمەتی 20000 کەسیی ئەو شارەوە، نازناوی کوردستانی بچووکی لێ نراوە.

 

بەرهەمەکانی ئەو خاتوونە هونەرمەندە کوردە ڕەنگدایەوەیەک لە فەرهەنگ، نەریت و مێژووی کوردە و بە وتەی ناوبراو، بەرهەمەکانی بەشێک لە ئەزموونە ڕاستەقینەکانی ژیانی ئەو خانمە هونەرمەندەیە.مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە