بۆکان دەبێتە میوانداری یەکەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی "ناڵەشکێنە"
تیجارەت بان، مەنسوور ئەحمەدی لەم بارەوە وتی: بە مەبەستی پشتیوانی لە بەرهەمە شانۆییە داهێنراوەکان و گەشەی بەرەی داهاتووی هونەرمەندان، بانگهێشت نامەی فێستیڤاڵی پارێزگایی "ناڵەشکێنە" بە هاوکاری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگا بڵاو کرایەوە.
ئەو وتیشی: بەرهەم هێنان، پشتیوانی لە گەڵاڵە و ئایدیا شانۆییەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی زانست و فەرهەنگی شارۆمەندی و هەروەها دۆزینەوەی بڕشتی نوێ و لاو لە دیکەی مەبەستەکانی ئەم فێستیڤاڵەیە.
ئەحمەدی ڕوونی کردەوە: دواهەمین دەرفەت بۆ ناردنی بەرهەم، ٣١ی خاکەلێوەیە و ٥ی گوڵان ئەو بەرهەمانەی لە لایەن لیژنەوە هەڵبژێردراون، دەناسێندرێن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: یەکەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە نیوەی دووهەمی مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ بەڕێوە دەچێت./مێهر
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- براوەکانی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز
- فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی لە سەقز دەستی پێکرد
- یەکەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی مۆسیقا لە کامیاران بەڕێوە دەچێت
- چوارەمین فێستیڤاڵی "هەڵپەڕکێ بانە" بە ناساندنی براوەکان کۆتایی هات
- فێستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد بەڕێوە دەچێت
- مانگی داهاتوو فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە سەقز بەڕێوەدەچێت
- "ئارگۆن" بووە براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی مێترۆپۆلیسی ئیتالیا
- یەکەم فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی هەورامان بە میوانداری زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت
- گرووپی هەڵپەڕکێ "ئورمیە گۆڤەند" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕووسیا و فەڕەنسا درەوشایەوە
- ساز کردنی فێستیڤاڵی سینەما و شانۆ لە هەولێر