حکومەتی عێراق قەدەخەی هاوردەکردنی لەسەر 12 جۆر خۆراک و خواردنەوە هەڵگرت
تیجارت بان، بەگوێرەى نووسراوێکى دەزگاى ناوەندى پۆلێن و کۆاڵێتى کۆنتڕۆڵى عێراق، کە 20ى نیسانى 2022 دەرکراوە قەدەخەى هاوردەکردن لەسەر 12 ماددەى خۆراکى لادراوە، لەوانەش بیرە، هێلکە و مریشک.
حەمید نایف، گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو بڕیارە پەیوەستە بە هاوردەکردن لە رێگەى دەروازە سنوورییەکانەوە، بە دەروازە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستانیشەوە، نەک لە هاوردەکردنى نێوخۆیی لەنێوان هەرێمى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى ناوەند و باشوورى عێراق، کە بەگوێرەى پێوەرى شکنینى تەندروستى دەبن.
گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق گوتى: "ئەو هەنگاوە کۆنە و بەپشتبەستن بووە بە بڕیارەکانى ئەنجوومەنى وەزیران. هەر بەگوێرەى ئەو بڕیارە دەتوانرێت بەرهەمى نێوخۆیی هەرێمى کوردستان هەناردەى ناوچەکانى دیکەى عێراق بکرێت و بەرهەمى نێوخۆیی هەرێمى لە بڕیارەکەى ئەنجوومەنى وەزیران بەدەرکراوە".
رۆژی 8ى ئادارى 2022 ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاری دا بۆ ماوەى دوو مانگ قەدەخەى هاوردەکردن لەسەر چەندین ماددەى خۆراکى هەڵبگرێت، کە پێشتر بۆ پاراستنى بەرهەمى نێوخۆیی قەدەخە بوو هاوردە بکرێن، هەروەها بڕیاریدا گومرگى سەر خۆراک و کەرەستەى بیناسازی بۆ ماوەى دوو مانگ هەڵبگرێت.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- هەڵگرتنی باج و رسوماتی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی 14 ماددەی خۆراكی درێژكرايەوە
- هەناردەی پارێزگای کرماشان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق 15٪ زیادی کردووە
- کشتوکاڵی عێراق رێگە بە هاوردەکردنی چوار بەرهەم دەدات
- قەبارەی هاوردەکردنی کاڵا بۆ هەرێمى کوردستان (6) ملیارد دۆلارى تێپەڕاند
- ئێران هاوردەکردنی کەلوپەلی کۆری قەدەخە دەکات
- هاوردەکردنی پەتاتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیه
- سامانە سرووشتییەکان مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین دەداتە کۆمپانیاکان
- بڕیار لەبارەی چارەسەرکردنی گرانی نرخی هێلکە دەدرێت
- بەرهەمی گۆشتی مریشک لە هەرێمی کوردستان له پێداویستیی ناوخۆ زیاترە