دەروازە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە رووی گەشتیاراندا کراوەن

Sunday 10 Jul 2022 491 0
دەروازە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە رووی گەشتیاراندا کراوەن لەکاتێکدا دوو دەروازەی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئەمڕۆ رێگەی بازرگانییان بەهۆی جەژنەوە داخستووە، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان دەڵێت، دەروازەکەیان بە رووی بازرگانیشدا کراوەیە.

تیجارەت بان: رۆژی شەممە 9ـی تەمموزی 2022، عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دەروازەکەمان 24 کاژێر بە رووی گەشتیار و بازرگانییدا کراوەیە".
 
هاوکات سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەروازەکە بە رووی بازرگانییدا دادەخەن، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاری بەردەوام دەبێت.

 
هەروەها مەریوان کەریم، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تەنیا یەکەم رۆژی جەژن دەروازەکە بە رووی بازرگانییدا دادەخرێت، بەڵام بە رووی گەشتیاراندا بە کراوەیی دەمێنێتەوە." 
 
ئەگەر کەسێک بیەوێت سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکات و بەپێچەوانەوە، لەگەڵ هەبوونی ڤیزەدا دەبێت کارتی پلاستیکی وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنای پێبێت؛ لەکاتی نەبوونی کارتەکەدا دەبێت پشکنینی نوێی کۆرۆنا ببات یان لە دەروازەکەدا بۆی دەکرێت بە 25 هەزار دینار./رووداو

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە