وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ داوا ده‌كات باج له‌سه‌ر صویا و پرۆتین لاببرێت

Tuesday 17 Aug 2021 1081 0
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ داوا ده‌كات باج له‌سه‌ر صویا و پرۆتین لاببرێت وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەپێناو دابەزاندنی نرخی ئالیک و پاڵپشتی کردنی پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٠٢١/٨/١٥ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارای و ئابوری کرد و تێیدا پێشنیاری لابردنی باجى کرد لەسەر صویا و پرۆتین، کە لەئامادەکردنی ئالیک بەکاردێت.

بەنوسراوی ژمارە (5618) لە 15/8/2021 . دوای ئەوەی نرخی ئالیک بەرزبۆیەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێناو پاڵپشتی جوتیارانمان و بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی، لە ڕێگای لابردنی باج لە سەر صۆیا و پرۆتین، هەوڵدەدین نرخی ئالیک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزێنین، کە بێگومان ئەوە ئەرکێکی سەرشانی ئێمەیە بۆ ئەوەی بتوانین پاڵپشتی جوتیاران وخەڵکی خۆمان بکەین.

 

 

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە