هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی باشماخ راگیرا

Wednesday 6 Oct 2021 626 0
هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی باشماخ راگیرا بڕیار درا تا كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە سێ رۆژی ماوە، هیچ گەشتیارێك بۆی نییە لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هاتوچۆی ئێران بكات یان لە ئێرانەوە بكات.

بە پێی هەواڵی تیجارەت ‌بان، بە گوێرەی فارسنیوز ئارتیكاس ئیقبال قایمقامی مەریوان ئاماژەی داوە، جووڵەی گەشتیاران لەو دەروازەیە لە دوای هەڵبژاردن دەست پێ دەكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵیك مەرج دیاری كراوە.

 

 یەكێك لە مەرجەكان بریتییە لە هەبوونی كارتی ڤاكسین و هەر كەسێك ئەو كارتەی نەبێت، ئەوا بۆی نییە سەردانی ئێران بكات.

 

پێویستە بگوترێ پێشتر رێ بە بازرگانان و كرێكاران دەدرا بەبێ كارتی ڤاكسینیش لەم سنوورە هاتوچۆ بكەن، بەڵام ئەمجارە ئێران بڕیاری داوە دوای هەڵبژاردن، هەمان مەرج لەسەر ئەوانیش جێبەجێ بكات.

 

ئەم گۆڕانكارییە نوێیە تەنیا لە دەروازەی باشماخ رووی داوە و لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هێشتا گەشتیاران دەتوانن گەشت بكەن.

 

سیروان حوسێن گوتەبێژی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بۆ "وشە" گوتی، لەو دەروازەیە هیچ بڕیارێكی نوێ نییە و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان هێشتا لە چوونیان بۆ ئێران  بەردەوامن، بە مەرجێك ڤیزەیان هەبێت .

 

ئەو روونی كردەوە، هێشتا هیچ رێنوێنییەكیان پێ نەگەیشتووە و ئەگەر هەر رێنوێنی و بڕیارێكی نوێ لەلایەن حكوومەتەوە بەدەستیان بگات، ئەوا جێبەجێی دەكەن.

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە