هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی باشماخ راگیرا
بە پێی هەواڵی تیجارەت بان، بە گوێرەی فارسنیوز ئارتیكاس ئیقبال قایمقامی مەریوان ئاماژەی داوە، جووڵەی گەشتیاران لەو دەروازەیە لە دوای هەڵبژاردن دەست پێ دەكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵیك مەرج دیاری كراوە.
یەكێك لە مەرجەكان بریتییە لە هەبوونی كارتی ڤاكسین و هەر كەسێك ئەو كارتەی نەبێت، ئەوا بۆی نییە سەردانی ئێران بكات.
پێویستە بگوترێ پێشتر رێ بە بازرگانان و كرێكاران دەدرا بەبێ كارتی ڤاكسینیش لەم سنوورە هاتوچۆ بكەن، بەڵام ئەمجارە ئێران بڕیاری داوە دوای هەڵبژاردن، هەمان مەرج لەسەر ئەوانیش جێبەجێ بكات.
ئەم گۆڕانكارییە نوێیە تەنیا لە دەروازەی باشماخ رووی داوە و لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هێشتا گەشتیاران دەتوانن گەشت بكەن.
سیروان حوسێن گوتەبێژی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بۆ "وشە" گوتی، لەو دەروازەیە هیچ بڕیارێكی نوێ نییە و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان هێشتا لە چوونیان بۆ ئێران بەردەوامن، بە مەرجێك ڤیزەیان هەبێت .
ئەو روونی كردەوە، هێشتا هیچ رێنوێنییەكیان پێ نەگەیشتووە و ئەگەر هەر رێنوێنی و بڕیارێكی نوێ لەلایەن حكوومەتەوە بەدەستیان بگات، ئەوا جێبەجێی دەكەن.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ساڵانە زیاتر لە شەش ملیار دۆلارە
- 158 ملیۆن دۆلار بەرهەمی کشتوکاڵی لە کوردستانەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کرا
- لە سبەیەوە PCR بۆ گەشت پێویست نییە
- ترانزیت له سنووری فەرمی باشماخ دەستی پێکردەوە
- هاتووچۆی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە و لە باشماخ وەستاوە
- هاتنی یەکەمین تۆڕی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای کوردستان
- هاتوچۆی ساڵانە 500 هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ئیبراهیم خەلیل
- ئێران دەرگا بە رووی گەشتیارانی بیانیدا دەكاتەوە
- هەرێم و ئێران بڕیاریاندا لەمەرزی باشماخ كارئاسانی بۆ بازرگانان بكرێت
- مەرجەکانی هاتوچۆی سنوورداری موسافر لە سنووری باشماخ ڕاگەیێندرا