خانمە هونەرمەندێکی کورد، بووە یەکەم لە پیشانگای هونەرە دەستییەکانی تێنسی
خاتوو بێژەر ئارادینی، هونەرمەندی کوردی دانیشتووی نشویلی ئەمریکا، لە پێشانگای دوو ساڵانەی هونەرە دەستییەکانی تێنسی ئەمریکا، خەڵاتی یەکەمی ئەو پێشانگایەی بە خۆ تەرخان کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری تێنسی کرافت، هونەری تێكەڵاوی وێنەکێشی-گوڵدۆزی خاتوو بێژەر ئارادینی لە نێو دەیان بەرهەمی هونەری هونەرمەندانی سەرتاسەری ئەمریکا خەڵاتی یەکەمی ئەو پێشانگایەی بە خۆ تەرخان کرد.
نوبراو دانیشتووی شاری نشویلی ئەمریکا لە ویلایەتی تێنسییە کە بە بۆنەی حەشیمەتی 20000 کەسیی ئەو شارەوە، نازناوی کوردستانی بچووکی لێ نراوە.
بەرهەمەکانی ئەو خاتوونە هونەرمەندە کوردە ڕەنگدایەوەیەک لە فەرهەنگ، نەریت و مێژووی کوردە و بە وتەی ناوبراو، بەرهەمەکانی بەشێک لە ئەزموونە ڕاستەقینەکانی ژیانی ئەو خانمە هونەرمەندەیە.مێهر
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێز لە شەهرام نازری دەگرێت
- پسپۆڕانی پێترۆکیمیایی ئیلام بوونە هۆی ئەوەی ئێران ببێتە هەناردەکەری DMDS
- ئەمڕۆ چامەکەی نالی و وەڵامەکەی سالم تۆمارکرا
- ڕێزنان له ماموستا حسێن ئابسووران
- خەڵاتی ساڵانەی محەمەدی ماملێ بەخشرایە هونەرمەند کاوە فەقێزادە
- گرووپی هەڵپەڕکێ "ئورمیە گۆڤەند" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕووسیا و فەڕەنسا درەوشایەوە
- هونەرمەندیک کۆچی دواییکرد
- ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی بەختیار عەلی بە زمانی فارسی بڵاو کرایەوە
- له مهاباد پێشانگەیەکی نیگارکێشی کرایەوە
- وەفدێكی هەرێم بەشداری پێشانگەی نێودەوڵەتی تاران دەكات