راگەیەندراوێک لەبارەی نرخی دۆلار

Thursday 25 Nov 2021 553 0
راگەیەندراوێک لەبارەی نرخی دۆلار وەزیری دارایی عێراق بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی لەم کاتەدا بە کارێکی گونجاو نزانێت و دەڵێت " هەر کاتێک نرخی نەوت دابەزێت ئەوا زیانی زۆر بە ئابوری عێراق دەگات و دەکرێت توشی قەیرانی دارایی بکات".


تیجارەت ‌بان: عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت " لە هەفتەی رابردوودا چەندین سیاسی لەبارەی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقەوە قسەیان کردووە و چەندین جار وەزارەتی دارایی ئەمەی روونکردووەتەوە کە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار کە بەو جۆرە جێگیر کراوە بەمەبەستی پاراستنی عێراق بووە لە قەیرانی دارایی".

 

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کانونی یەکەمی ٢٠٢٠دا بەهۆی داڕمانی نرخی نەوتەوە بوو لە ساڵی رابردوودا.

 

وەزیری دارایی عێراق وتیشی، ئەگەر بمانەوێت بەهای دیناری عێراقی بەرزبکەینەوە دووبارە پێویستە دوو شت لەبەرچاو بگرین، یەکەم هێشتا وڵاتەکە لەرووی ئابوورییەوە لاوازە، دووەم لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەکرێت نرخی نەوت دووبارە دابەزێتەوە بۆ نرخەکەی جارانی و ئەوەش راستەوخۆ وڵاتەکە روبەروی قەیرانی دارایی دەکاتەوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە