وەزارەتی کشتوکاڵ شەش هۆکار بۆ گرانبوونی پەینی کیمیایی دیاری دەکات

Tuesday 14 Dec 2021 411 0
وەزارەتی کشتوکاڵ شەش هۆکار بۆ گرانبوونی پەینی کیمیایی دیاری دەکات وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم لەبارەى گرانبوونی نرخی پەینی کیمیایی ڕوونکردنەوەیەکی شەش خاڵی بۆ ڕایی گشتی و جوتیاران بڵاوکردەوە.

تیجارەت ‌بان:بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە، لە کۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزارەت تاوتوێ هۆکارەکانی گرانبوونی پەینی کیمیایی کراوە و سەرباری ئەنجامدانی ئەو هەنگاو و رێکارە گرنگانەی لەماوەی رابردوو نراون لە وەزارەت، "بۆ پاڵپشتیکردنی دابەزاندنی نرخی پەینی کیمیاوی لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارتمان و ئاراستەکردنی نوسراوێکی فەرمیمان بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە تێیدا سەرجەم سەرنج و پێشنیار و داواکاریەکانی وەزارەتی تێدایە ئاماژە پێکراوە و بەووردی تیشکمان خستۆتە سەر هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی پەینی کیمیاوی."  

  

دەشڵێت، هەروەها لە هەفتەی رابردوو لە کۆبونەوەی هەفتانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەمان مەبەست راپۆرتێکی وورد و هەمەلایەنمان پێشکەشکرد بەمەبەستی چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی ئەو گیروگرفتانەی لەدابینکردنی پەین دێتەڕێی جوتیارانمان .بەشێوەیەکی گشتی خۆی لەم خاڵانەی خوارەوە دەبینێتەوە:  


یەکەم: گۆرانکاریەکانی کەش و هەوا کە بۆتە جێگەی باسی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی جیهانی ،هەرێمی کوردستانیش لەم دیاردە جیهانیە بێ بەش نەبووە و تێکچوون و نالەباری دۆخی چاندنی بەدوای خۆیدا هێناوە ، بەوهۆیەوە کارگەکانی بەرهەم هێنانی پەینی نایترۆجینی توشی داخستن و زیانی گەورە بونەتەوە و رێژەی بەرهەمهێنانی لە جیهاندا کەمی کردووە .  

 

دووەم: بەهۆی هەڵکشانی نرخی گازی سروشتی و کەمبونەوەی ئاستی بەرهەم لە وڵاتانی جیهان.  

 

سێیەم: پەتای کۆرۆنا ،یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی پەین و خۆراک لە جیهاندا لە دەرئەنجامی هاتنی بەردەوامی شەپۆڵەکانی ئەو پەتایە.  

 

چوارەم: بەهۆی کەمبونەوەی خستنەڕو(عرض) و زیادبوونی داوا ( طلب)لە کەرتی کشتوکاڵ ، کە ئەمەش هۆکارێکی ترە بۆ بەرزبونەوەی نرخی پەین لەجیهاندا ،بەجۆرێک لە ئێستادا ،بۆ نمونە نرخی پەینی جۆری یۆریا لە بازاڕەکانی جیهاندا تەنی گەیشتۆتە 868 $ هەشت سەد و شەست و هەشت دۆلار ،بەبەراورد لەگەڵ سەرەتای ساڵی 2021 کە نرخەکەی بۆ هەر تەنێک 550$ پێنج سەد و پەنجا دۆلار بوو ،هەروەها لە ساڵی 2020 نرخەکەی تەنها 359$ سێ سەد و پەنجاو نۆ دۆلار بووە .وە نرخەکەشی لە ئێستادا لە هەڵکشانێکی بەردەوامدایە.  

 

پێنجەم: دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی هۆکارێکی تری بەرهەڵستە بەرامبەر بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی لە هەرێمەکەمان.  

 

شەشەم: لە ئێستادا هیچ کارگەیەک لە هەرێمی کوردستان نیە ،کە پەینی کیمیاوی بەرهەم بهێنێ بۆ ناو بازاڕەکانی خۆمان ، لەکاتێکدا (4)مۆڵەتی فەرمی دراوە ،بەڵام تا ئەو کاتەی ئەم کارگانە تەواو دەبن و دەکەونە ئاستی بەرهەم هێنانی ، پەین هەر لە دەرەوەی وڵاتان هاوردە دەکرێت ، بۆیە نرخی پەینیش لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبۆتەوە.  

  

لە کۆتاییدا باسی لەوەکردووە کە "وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ رایدەگەیەنین کە بەهیچ جۆرێک هاوردەکردنی پەینی کیمیاوی قۆرغ نەکراوە ،بەپێچەوانەوە لەماوەی رابردوو لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی راوێژکاری ژمارە (5)ی ئەنجومەنی وەزارەتمان لە 2021/1/28 بڕگەی سێیەم ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان راسپێردراون کە ئاسانکاری بکەن بۆ هاوردەکردنی پەینی کیماوی و هەڵگرتنی رێیدی ساڵانە بەپێی یاسا و رێنمایە کارپێکراوەکان. بۆ ئەم مەبەستە لەپێناو پاڵپشتی جوتیارانمان و دابەزاندنی نرخی پەینی کیمیاوی بانگهێشتی هەر کۆمپانیایەکی بەڕێز دەکەین ،چ لە وڵاتانی دراوسێ یان هەر وڵاتێکی تر،کە بتوانێ پەین هاوردەی ناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بکات و بەنرخێکی هەرزان و گونجاو بیداتەوە جوتیاران، ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو مۆڵەتی فەرمی پێدەدەین و هەموو کارئاسانیەکی بۆدەکەین."  /ناس کورد

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە