پێشبینی بۆ هەزران بوونی نرخی ئاڵتون ڕاگەیەنرا
تیجارەت بان، دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا و شارەزای بواری زێڕ بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ڕۆژی هەینی نرخی زێڕ بەرزبووەوە و یەك ئۆنسە بە 1812 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، واتە یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 380 هەزار دیناربوو.
ڕاشیگەیاند، لەم هەفتەیەدا پێشبینی ئەوە دەكەم، كە كەمێكی دیكە نرخەكەی بەرزبێتەوە، بەڵام دواتر زۆر بەخێرایی دادەبەزێتەوە بۆ 1796 دۆلار بۆ یەك ئۆنسە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای ئەم بەرزبوونەوەیە لە نرخ، دووبارە دەست بە دابەزین دەکاتەوە تا ئاستەکانی 1772 و 1755 دۆلار پاشان دابەزین بەردەوام دەبێت تا ناوچەی خوار 1735 دۆلار، کە بەڕەنگی سوور دەست نیشان کراوە.
ئەو شارەزایەی بواری زێڕ جەختیشی كردەوە، “لە ئێستادا ئەگەر ڕووداوێکی لەناکاو یان جەنگ ڕوونەدات ئۆنسەی زێڕ بەردەوام دەبێت لەدابەزین”.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین