فیلمێكی كوردی خەڵاتی باشترین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤیكتۆریای پێ درا

Tuesday 22 Feb 2022 483 0
فیلمێكی كوردی خەڵاتی باشترین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤیكتۆریای پێ درا فیلمی سینەمایی (ئەزموون)، لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد (شەوكەت ئەمین كوركی) خەڵاتی باشترین فیلمی لە بیست و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی (ڤیكتۆریا) لە وڵاتی كەنەدای بەدەست هێنا.

تیجارەت بان، فیلمی سینەمایی (ئەزموون The Exam) چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماكاری كورد، شەوكەت ئەمین كوركییە، لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەكتاش، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەرە؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی لە بەشی سەرەكیی بیست و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی (ڤیكتۆریا Victoria) لە وڵاتی كەنەدا نمایش كرا و لەلایەن هۆگران، ڕخنەگران و نووسەرانی سینەماییەوە، پێشوازیی لێ كرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی (پێشبڕكێی نێودەوڵەتی)ی ئەم ڕووداوە گرنگە سینەماییە بەدەست بێنێت.

 

ئەزموون، بەرهەمی كۆمپانیای (میتۆس فیلم)ی بەرلین و كۆمپانیای (مەستی فیلم)ی سلێمانی، كە بە پاڵپشتیی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرهەم هاتووە و لە لایەن كۆمپانیای ئەڵمانی (ئاڕت هوود ArtHood) لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.

 

بیست و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی (ڤیكتۆریا VFF) بە سەرۆكایەتیی دان مەك دۆنا Dan McDonagh و بە بەرپرسیاریی خاتوو كێتی كەی و بە نمایشی بەرهەمی وڵاتانی جیهان، لە بەشە جۆراوجۆرەكانی پێشبڕكێ و دەرەوەی پێشبڕكێ، لە ڕۆژانی 4 تا 13ی شوباتی 2022 لە شاری ڤەنكۆڤێر لە وڵاتی كەنەدا بەڕێوە چوو.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە