بۆکان دەبێتە میوانداری یەکەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی "ناڵەشکێنە"

Wednesday 23 Mar 2022 420 0
بۆکان دەبێتە میوانداری یەکەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی سەرۆکی دایرەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی بۆکان لە بەڕێوەچوونی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی پارێزگایی شانۆی سەر شەقامی "ناڵەشکێنە" بە میوانداری بۆکان هەواڵی دا.

تیجارەت بان، مەنسوور ئەحمەدی لەم بارەوە وتی: بە مەبەستی پشتیوانی لە بەرهەمە شانۆییە داهێنراوەکان و گەشەی بەرەی داهاتووی هونەرمەندان، بانگهێشت نامەی فێستیڤاڵی پارێزگایی "ناڵەشکێنە" بە هاوکاری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگا بڵاو کرایەوە.

 

ئەو وتیشی: بەرهەم هێنان، پشتیوانی لە گەڵاڵە و ئایدیا شانۆییەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی زانست و فەرهەنگی شارۆمەندی و هەروەها دۆزینەوەی بڕشتی نوێ و لاو لە دیکەی مەبەستەکانی ئەم فێستیڤاڵەیە.

 

ئەحمەدی ڕوونی کردەوە: دواهەمین دەرفەت بۆ ناردنی بەرهەم، ٣١ی خاکەلێوەیە و ٥ی گوڵان ئەو بەرهەمانەی لە لایەن لیژنەوە هەڵبژێردراون، دەناسێندرێن.

 

ناوبراو ڕاشیگەیاند: یەکەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە نیوەی دووهەمی مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ بەڕێوە دەچێت./مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە