سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران مەكهن
تیجارەت بان،کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، بههۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی رێگاکان و کەمبوونی ئاستی بینین و تێکردنی بەفرێکی زۆر بە با و کڕێوە و خراپی کەشوهەوا، داوا له گهشتیاران و هاووڵاتیان دهكرێت ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت، جارێ سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەكهن.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: سەرەڕای خاوێنکردنی شهقام و رێگه سەرەکییەکان و گۆرەپان بە بەردەوامی لەلایەن تیمەکانی بەفر رامالینی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنی رێگاوبان و تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری دەروازەکەمان، پێویسته رهچاوی مهترسی كهشوههوا بكرێت،
ئاماژه بهوهش كراوه، داوا دەکەین ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت جارێ سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکرێت، بە مەبەستی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران، یان بە پێچەوانەوە، ئهوانهی له ئێرانهوه دهیانهوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، تاکو بارودۆخەکە بەباشی ئاسایی دەبێتهوه.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- بۆ ماوەیەکی نادیار مەرزی حاجی ئۆمەران داخرا
- کرانەوەی دەرکەی سێهەمی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بەرەو هەرێمی کوردستان
- ئاسانکاریی زیاتر بۆ کاری بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەکرێت
- ئێران قەدەخە لەسەر 15 جۆر کاڵا و خۆراک لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هەڵدەگرێت
- جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەتەوە
- هاتووچۆی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە و لە باشماخ وەستاوە
- دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
- کردنهوهی دەروازەی حاجی ئۆمەران بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاران
- مەرجی نوێی گومڕوکی سنووری حاجی ئۆمەران بۆ هاوردەی کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان
- گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران: جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەكە ڕانەگیراوە