بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری بەرزکردەوە
تیجارەت بان، ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکرد، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشی رۆژانەی دۆلار بە رێژەی ٥.٨٨٪ زیادکرد و بەمەش بەهاکەی گەیشتە ٢١٦ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشدا، ئاستی فرۆشتنەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە دوێنێ کە ئاستی فرۆشتنی دۆلار ٢٠٤ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار دۆلار بووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ٢٨ بانک بۆ پڕکردنەوەی خواست لەسەر پاڵپشتیکردنی هەژماری بانکی لە دەرەوەی وڵات و ١٩ بانک بۆ پڕکردنەوەی خواست لەسەر دراوە نەختییەکان و ٢٦٢ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردنی دراو ئاڵوگۆریان بە دراوەکە کردووە.
بەرزبوونەوەی ئاستی فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو و لە پێش دانانی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بانکی ناوەندی عێراق نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرز کردەوە./nrtv
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- یەكێتی هاوردە و ناردنكاران: دابەزینی بەهای دۆلار كاتییە و دروستكراوە
- وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی: تا پێنج ساڵی تر دۆلار لەم نرخەی ئێستایدا دەمێنێتەوە
- شهش خاڵی موقتهدا سهدر بۆ دابهزاندنی بههای دۆلار بهرامبهر به دینار
- بڕیاری وەرگرتنی 35 دۆلار لەو کەسانەی لە دەروازەکانەوە دێنە هەرێمی کوردستان، راگیرا
- ئاڵوگۆڕی 5.3 میلیار دۆلار کەلوپەل لە گومرۆکی باشماخ
- بازرگانی دەرەكی ئێران لە مانگێكدا نزیكەی 9 ملیار دۆلار بووە
- قەبارەی هاوردەکردنی کاڵا بۆ هەرێمى کوردستان (6) ملیارد دۆلارى تێپەڕاند
- هەناردەی ئێران بۆ عێراق، 6 ملیار دۆلار لە ماوەی هەشت مانگدا
- پلانی 20 ملیار دۆلار بازرگانیمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە
- بانکی ناوەندی عیراق باس لە گێرانەوەی بەهای 100 دۆلار بۆ 120 هەزار دینار دەکات