بازرگانی لە سنووری باشماخ كەمی كردووە

Sunday 29 Aug 2021 581 0
بازرگانی لە سنووری باشماخ كەمی كردووە سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە ڕایدەگەیەنێت، سنووری باشماخ لە سنوورە گرنگە بازرگانییەكانی ئێرانە.

تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی (تۆڕی میدیایی خەڵک) كەمال حسێنی سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە بە میدیای ئێرانی ڕاگەیاند، ژمارەی ئەو بارهەڵگرانەی بە شیوەی ڕۆژانە لە سنووری باشماخەوە هاتوچۆ دەكەن نزیك بە 100 بۆ 150 ئۆتۆمبێلن كە زۆربەی بارەكانیان كاشی، سەوزەمەنی، كاهوو، كەلەرم، سیر، پستە و خۆراكە.

 

وتیشی”ڕێژەی هەناردەكردن بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی كۆرۆناوە كەمی كردووە و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ داخرانی سنوورەكان و كەمبوونی شوێنی بەتاڵكردنەوەی كاڵا هەناردەكراوەكان”.

 

ئاشكراشیكرد، زیادبوونی نرخی كرێی گواستنەوەی بارهەڵگرە عێراقییەكان كاریگەری هەبووە و ئەوەش بەهۆی جیاوازی نرخی دراوی نێوان ئێران و عێراق دروست بووە.

 

ڕوونیشیكردەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچوونەكان لەو خاڵە سنوورییە وایكردووە هەناردەكردنی شمەك و كاڵا كەم ببێتەوە و كاریگەری لەسەر بازرگانی كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە هەناردەكردنی هەمان كاڵا بەبێ كێشە لە سنوورەكانی دیكەوە ڕەوانەی بازاڕەكانی عێراق دەكرێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە