ئێران دەرگا بە رووی گەشتیارانی بیانیدا دەكاتەوە

Tuesday 26 Oct 2021 475 0
ئێران دەرگا بە رووی گەشتیارانی بیانیدا دەكاتەوە پاش راگرتنی بۆ ماوەی چەند مانگێك، ئێران دووبارە دەروازە سنورییەكانی بەرووی هاتنی گەشتیارانی بیانیدا كردەوە.

تیجارەت ‌بان، عەلی ئەسغەر شالبافیان جێگری وەزیری گەشتوگوزاری ئێران رایگەیاند: پاش تێپەراندنی شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆناو كوتانی بەشێكی زۆری هاوڵاتیان بە ڤاكسینی كۆرۆنا، لیژنەی نیشتمانی بۆ ریشەكێشكردنی كۆرۆنا رەزامەندی پیشاندا دووبارە سنورەكان بەرووی هاتنی گەشتیارانی بیانیدا بكەینەوە.


وتیشی، هاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ ئێران هەنگاوێكی ئەرێنی دەبێت بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی كارو بوژانەوەی گەشتوگوزار، هاوشێوەی پێشتریش پێویستە گەشتیار بۆ ئەوەی گەشت بكات بۆ ئێران، دەبێت بۆ لە رێگەی نوسینگە گەشتیاریەكانەوە ڤیزا وەربگرێت.


هەرچەندە جێگری وەزیری گەشتوگوزاری ئێران، كات و وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی ئاشكرا نەكرد، بەڵام تەئكیدی لە بەردەوامی پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی لە دامەزراوەو شوێنە گەشتیارییەكاندا كردەوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە