لە كەركووك یەكەمین پێشانگەی ساڵانەی كتێب كرایەوە

Sunday 31 Oct 2021 597 0
لە كەركووك یەكەمین پێشانگەی ساڵانەی كتێب كرایەوە گرووپی شار لە كەركووك كە گرووپێكی ڕۆشنبیرییە، یەكەمین پێشانگەی كتێبیان كردەوە و سەرپەرشتیاریی گرووپەكەش ڕایگەیاند پێشانگەكە ئیتر دەبێتە ساڵانە.

تیجارەت ‌بان: گرووپی شار لە كەركووك كە گرووپێكی ڕۆشنبیرییە، یەكەمین پێشانگەی كتێبیان كردەوە و سەرپەرشتیاریی گرووپەكەش ڕایگەیاند پێشانگەكە ئیتر دەبێتە ساڵانە.

 

لەم بارەوە هەڤاڵ دارا، بەرپرسی گرووپی شار لە كەركووك، ڕاگەیاند: پێشانگەیەكی كتێبی ساڵانەمان لە كەركووك كردووەتەوە کە لە دوێنێ هەینی 29/10/2021وە دەستی پێکردووە و تاكوو ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، بەیانیان و ئێواران بەردەوام دەبێت.

 

گوتیشی: "لە پێشانگەكە زیاتر لە دوو هەزار و 500 ناونیشانی کتێبی لەخۆ گرتووە و كتێبی زیاتر لە پازدە دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەیە بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی".

 

ئەوەشی گوت پێشانگاكە بە دیاریكراوی لە گەڕەكی ئیسكانی شاری كەركووك و لە هۆڵی پەیمانگەی زانست كراوەتەوە كە دەكەوێتە پشت مزگەوتی شەهیدان.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە