مه‌رجه‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ گه‌شتكردن

Tuesday 9 Nov 2021 541 0
مه‌رجه‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ گه‌شتكردن هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌بڕیارێكی پێشوتری سه‌باره‌ت به‌مه‌رجی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتنی ڤاكسین په‌شیمان بوه‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ 22ی ئه‌م مانگه‌وه‌ كار به‌بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتنی ڤاكسین و پشكنینی PCR ده‌كه‌ن.

تیجارەت ‌بان،كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بڕیاردرا سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی عێراق كه‌ ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن له‌ 22ی ئه‌م مانگه‌ به‌دواوه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، ناچار بكرێن كه‌ بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسین ده‌ربهێنن.

 

هێڵی ئاسمانی عێراقی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌ركه‌سێك گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات، پێویسته‌ به‌ر له‌ 72 كاتژمێر پێش گه‌شته‌كه‌ی، پشكنینی PCR ئه‌نجامبدات.



29ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقی رایگه‌یاند، بڕیاردراوه‌ بۆ گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كار به‌ بڕوانامه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین نه‌كات و هه‌ركه‌سێك ڤاكسینیشی وه‌رگرتبێت، مه‌رجه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌، پشكنینی (PCR) ئه‌نجامبدات.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە