دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

Wednesday 17 Nov 2021 606 0
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە ئاگاداری گشت شوفێران و بارهەڵگرانی سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

تیجارەت ‌بان: دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە،  شوفێران و بارهەڵگرانی سنوری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادار دەکەنەوە لەمەودوا راییکردنی مامەڵە و کاروبارەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین رێگەپێدراو نیە و دەبێت بەزوترین کات سەردانی سەنتەری وەرگرتنی ڤاکسین بکەن.

 

ده‌قی ئاگاداری:

 

ئاگاداری گشت شوفێران و بارهەڵگرانی سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەینەوە ئەوانەی ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرنەگرتووە بەزووترین کات سەردانی سەنتەری وەرگرتنی ڤاگسین بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاگسین و هەر خاوەن هێڵێک کە داواکاری پێشکەش دەکات بە مەبەستی گۆڕینی شوفێری بارهەڵگرەکەی پێویستە پێش وەختە ئەو کەسەی دەبێتە شوفێری بارهەڵگر پێویستە پێش وەختە کارتی ڤاگسینی کۆڕۆنا هەردوو ژەمەکەی لەگەڵ دابێت، بە پێچەوانەوە هیچ مامەلەیەکی شوفێر ئەنجام نادرێت.
.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
 کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە