توورەج ئەسڵانی لە فێستیڤاڵی فیلمی 'رێگەی ئاوریشم'ـی چین خەڵاتکرا

Tuesday 14 Dec 2021 438 0
توورەج ئەسڵانی لە فێستیڤاڵی فیلمی 'رێگەی ئاوریشم'ـی چین خەڵاتکرا توورەج ئەسڵانی بە فیلمی سینەمایی 'بێنیشتمان' سێیەمین بەرهەمی بڵندی سینەمایی خۆی، لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی 'رێگەی ئاوریشم' لە چین خەڵاتکرا.

تیجارەت ‌بان: بێنیشتمان' لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی توورج ئەسڵانی، سینەماکاری کوردە، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی ماد مووڤی و بەرهەمی هاوبەشی رەز هەڵکەوت رەشیدە لە هەرێمی کوردستان، لە نوێترین و سێیەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی 'رێگەی ئاوریشم' لە شاری فۆژۆ لە چین نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم رووداوە سینەماییەوە، خەڵاتی 'دەرهێنەری نوێخواز' و هەروەها بڕوانامەی 'رێگەی ئاوریشمی زێڕین' بە دەرهێنەری ئەم بەرهەمە کوردییە بەخشرا. 



ئەسڵانی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ رێوڕەسمی کۆتایی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵەکە، گوتی: "سڵاو و سپاس بۆ ئەندامانی بەڕێزی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی رێگەی ئاوریشمی وڵاتی چین، بۆ گرینگیدان بە فیلمی سینەمایی 'بێ نیشتمان'. ناونیشانی ئەم خەڵاتە 'دەرهێنەری نوێخواز'؛ بەبیرهێنانەوەی جێگەی باوەڕیی هونەر لە سینەمادایە و هەروەها بۆ من، ئەنگێزەیە بۆ درێژەپێدانی تێڕوانینی دژەباوم دەبێت".

'بێنیشتمان' لە لایەن کۆمپانیای ئێلی ئیمەیج بە بەرپرسیارییەتی ئیلاهە نەوبەخت لە ئاستی جیهاندا بڵاودەکرێتەوە. 

هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی 'رێگەی ئاوریشم'، بە سەرۆکایەتی لێژنەی دادوەرانی هوانگ جیانشین دەرهێنەری چینی و بە نمایشی زیاتر لە 100 بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر، لەوانە: بەشی 'پێشبڕکێی سەرەکی'، بەشی 'پانۆراما'، بەشی 'دەرەوەی پێشبڕکێی'، بەشی 'بازاڕی فیلم'، لە رۆژانی 8 تاوەکو12-12-2021 بەڕێوەچوو.   



'بێنیشتمان' بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەرەبی و فارسییە، هانی موجتەهیدی، شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵەنت کاسێر، رێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک رەحیم زادە، هەکار عەبدولقادر محەممەد، تەها عەبدولکەرەم ئەبوبەکر، رواڵ ناڤگوندی، ئاسۆ رەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە رۆڵی تێدا دەگێڕن./رووداو 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە