بڕیاری وەرگرتنی 35 دۆلار لەو کەسانەی لە دەروازەکانەوە دێنە هەرێمی کوردستان، راگیرا

Sunday 16 Jan 2022 417 0
بڕیاری وەرگرتنی 35 دۆلار لەو کەسانەی لە دەروازەکانەوە دێنە هەرێمی کوردستان، راگیرا دوای دوو رۆژ لە جێبەجێکردنى بڕیارى وەزارەتى تەندروستى بۆ ئەنجامدانى پشکنین و وەرگرتنى 35 دۆلار لەو کەسانەی لە دەروازە نێودەوڵەتییەکانەوە دێنە نێو هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارەکەی راگرت.

تیجارەت بان،بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەبارەی بڕیارەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، میکانیزمێکی نوێ دادەنێن بۆئەوەی ئەوانەی زۆر هاتووچۆی تورکیا دەکەن ئەو پشکنینە نەکەن و ئەو بڕە پارەیە نەدەن.

 

لە روونکردنەوەیەکدا، گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری وەرگرتنی 35 دۆلار لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل هەڵوەشایەوە کە دوو رۆژ پێش ئێستا جێبەجێکرابوو. 

 

بڕیارەکە بەشێوەیەک بوو، هەر کەسێک لە تورکیاوە لەو دەروازەیەوە بهاتبایەتە نێو هەرێمی کوردستان، جا ئەگەر کارتی ڤاکسینی هەبووایە یان نا، دەبوو پشکنینی کۆرۆنا بکات و 35 دۆلار لە بەرامبەر ئەو پشکنینەدا بدات. 

 

لەلایەکی دیکەوە، د. شاکر عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیی ئیدارەیى سەربەخۆی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ کۆدەبینەوە، بڕیار لە میکانیزمێکی نوێ دەدەین بۆ ئەو کەسانەی لە رێگەی دەروازەکەوە دەربازی نێو هەرێمی کوردستان دەبن."

 

پێشنیازی ئەو بەڕێوەبەرە بۆ میکانیزمەکە وەکو خۆی بۆ رووداوی ئاشکراکرد ئەوەیە کە "ئەو کەسانەی زۆر هاتووچۆی تورکیا دەکەن، ئێمە لە زاخۆ بێبەرامبەر پشکنینیان بۆ بکەین، دەتوانن 72 کاژێر بچنە وڵاتی تورکیا و بگەڕێنەوە و ئەو پشکنینە نەکەن، بەڵام ئەوانەی زیاتر لە 3 رۆژ بێت، ئەوا دەبێت پشکنین بکەن." گوتیشی، ئەوە پێشنیازی ئەوان دەبێت، بەڵام "دەبێت سەرپەرشتیار ئیدارەی زاخۆ لەسەر رازی بێت."

 

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، وەکو هەموو دەروازەکانی دیکە، لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل پشکنینی کۆرۆنا دانرابوو و بڕی 35 دۆلاریش لەو کەسانە وەردەگیرا کە پشکنینەکەیان بۆ دەکردن، بەڵام نزیکەی ساڵێک بوو وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دابوو کە هەر کەسێک کارتی ڤاکسینی هەبێت، ئەوا پێویست ناکات ئەو تێستە بکات، بەڵام دوو رۆژ پێش ئێستا جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی ئەو بڕیارەی دابوو کە دەبێت هەموو کەسێک پشکنینەکە بکات، ئەوەش کاردانەوەی زۆری لەنێو خەڵکیدا دروستکرد. 

 

شەوی رابردووش، عه‌بدولوه‌هاب محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو هاووڵاتیانەی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 35 دۆلاری پشکنینیان داوە، بۆیان دەگەڕێننەوە، تەنیا ئەوانە نەبێت کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە."

رووداو/

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە