ئاسانکاریی زیاتر بۆ کاری بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەکرێت

Monday 14 Feb 2022 522 0
ئاسانکاریی زیاتر بۆ کاری بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەکرێت بەڕێوەبەری نووسینگەی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی رێکخراوی رێگەوبان و گواستنەوەی ئێران دەڵێت، لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە سنووردارێتی بۆ گواستنەوەی کاڵا و کەلوپەل نەماوە؛ گوتەبێژی دەروازەکەش دەڵێت، ئێران زیاتر لە جاران هاوکارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

تیجارەت بان، محەممەد جەواد هیدایەتی، بەڕێوەبەری نووسینگەی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی رێکخراوی رێگەوبان و گواستنەوەی ئێران دەڵێت، پێشتر نەدەتوانرا هەموو جۆرە کاڵا و کەلوپەلێک لە ئێرانەوە لەڕێگەی حاجی ئۆمەرانەوە هەناردە بکرێت، هەربۆیە داوایانکرد وەکو دەروازە سنوورییەکانی باشماخ و پەروێزخان لە حاجی ئۆمەرانیشەوە هیچ سنووردارییەک نەمێنێت؛ گوتیشی، "ئێستا هیچ ئاستەنگێک لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران نەماوە و هەموو کاڵایەک هەناردە دەکرێت".

 

لەبارەی هەمان بابەت، رۆژی دووشەممە 14-02-2022، سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەدوای سەردانی پارێزگاری هەولێرەوە بۆ ورمێ، هیچ ئاستەنگێک نەماوە و هەموو کاڵایەک هەناردە دەکرێت".

 

سیروان حوسێن باسی لەوەش کرد، پێش سەردانی ئومێد خۆشناو بۆ پارێزگای ورمێ، زۆر شت رێگەی پێنەدەدرا لە دەروازەکەوە تێپەڕێت، بۆ نموونە، "جگەرە لە هەموو دەروازەکانەوە رێگەپێدراو بوو، بەڵام لە حاجی ئۆمەرانەوە قەدەخە بوو، بەڵام ئێستا هەموو کاڵایەک ئاڵوگۆڕی پێوە دەکرێت".

 

بەگوێرەی ئامارەکانی ئێران، هەناردەی کاڵا و کەلوپەل لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە ساڵانە نزیکەی 480 ملیۆن دۆلارە، بەرپرسانی ئێران پلانیان هەیە تاوەکو ساڵی 2023 بیگەیێننە 2 ملیار دۆلار.

 

سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران ئەوەی خستەڕوو، "لە بەرهەمی سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر بۆ ئێران؛ رۆژانە 10 ئۆتۆمبێلی کوردستان راستەوخۆ کەرەستەکانیان دەگەیێننە ئێران، هەروەها 10 ئۆتۆمبێلی ئێرانیش بە هەمان شێوە دێنە هەرێمی کوردستان".

 

رۆژی 26-12-2021 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و محەممەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ لە ناوەندی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە، لە ئەنجامدا لەسەر 14 خاڵ رێککەوتن./رووداو

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە