یەكێتی هاوردە و ناردنكاران: دابەزینی بەهای دۆلار كاتییە و دروستكراوە
تیجارەت بان، شێخ عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ڕاستیدا هەموو بەرز و نزمییەك لە بەهای دۆلار، زیان بە بازرگانان دەگەیەنێت، چونكە بازرگان قەلەق دەبێت و ئەو دۆلارەی هەیەتی دەیگۆڕێتەوە كاتێك، كە زیاد دەكات، بەمەش زیانێكی زۆری بۆ بازرگانان و هاوردەكاران دەبێت، چونكە بازرگانان پارەكەیان هەمووی دۆلارە، ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی ئیش و كاریش بووەستێنێت.
دەشڵێت: “تەنها بازرگانان و هاوردەكاران زیانمەند نابن، بەڵكو هاووڵاتیان و كاسبكارانیش زەرەرمەند دەبن بەوەی ئەگەر دۆلاریان هەبێت دەیگۆڕنەوە بە زەرەر”.
شێخ عەتا ئەحمەد ئاشكراشیكرد، ئەم بابەتە شتێكی كاتییە و دروستكراوە بۆ ئەوەی كۆمەڵێك خەڵك سوود لەم دابەزینە وەربگرێت، ئەمەش بڕیارێكی حكومەتی عێراقی دەوێت، كە بڕیار بدات لەسەر ئەوەی دۆلار بەرز بێت یاخوود نزم بێت.
ڕاشیگەیاند، ئەمە یارییەكە و بە بازاڕ دەكرێت، كە كۆمەڵێك خەڵك تیایدا سوودمەند دەبن.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- لێدوانەكەی بانكی ناوەندی عێراق نرخی دۆلاری بەرەو جێگیری برد
- پسپۆڕێك: ئابوری عیراقی ڕوو لە باشبوونە
- “بۆ گۆرانكاری لەبەهای دۆلار، بانكی ناوەندی بێ ڕاوێژی بانكی جیهانی و سندوقی دراو هەنگاو نانێت”
- وەزیری دارایی عێراق لەبارەی نرخی دینار و دۆلار راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە
- وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی: تا پێنج ساڵی تر دۆلار لەم نرخەی ئێستایدا دەمێنێتەوە
- شهش خاڵی موقتهدا سهدر بۆ دابهزاندنی بههای دۆلار بهرامبهر به دینار
- دەستەی وەبەرهێنان: قەبارەی وەبەرھێنان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 61 ملیار دۆلار
- بانکی ناوەندی لەبارەی گۆڕانکاریکردن لە نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات
- ئێران لە 10 مانگی رابردوودا بە بەهای 40 ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی 15 وڵاتی دراوسێی کردووە
- بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری بەرزکردەوە