یەكێتی هاوردە و ناردنكاران: دابەزینی بەهای دۆلار كاتییە و دروستكراوە

Sunday 20 Feb 2022 426 0
یەكێتی هاوردە و ناردنكاران: دابەزینی بەهای دۆلار كاتییە و دروستكراوە جێگری سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی كوردستان دەڵێت، دابەزینی دۆلار بۆ هەزار و دوو هەزار كاریگەری لەسەر بازاڕ نابێت.

تیجارەت بان، شێخ عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ڕاستیدا هەموو بەرز و نزمییەك لە بەهای دۆلار، زیان بە بازرگانان دەگەیەنێت، چونكە بازرگان قەلەق دەبێت و ئەو دۆلارەی هەیەتی دەیگۆڕێتەوە كاتێك، كە زیاد دەكات، بەمەش زیانێكی زۆری بۆ بازرگانان و هاوردەكاران دەبێت، چونكە بازرگانان پارەكەیان هەمووی دۆلارە، ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی ئیش و كاریش بووەستێنێت.

 

دەشڵێت: “تەنها بازرگانان و هاوردەكاران زیانمەند نابن، بەڵكو هاووڵاتیان و كاسبكارانیش زەرەرمەند دەبن بەوەی ئەگەر دۆلاریان هەبێت دەیگۆڕنەوە بە زەرەر”.

 

شێخ عەتا ئەحمەد ئاشكراشیكرد، ئەم بابەتە شتێكی كاتییە و دروستكراوە بۆ ئەوەی كۆمەڵێك خەڵك سوود لەم دابەزینە وەربگرێت، ئەمەش بڕیارێكی حكومەتی عێراقی دەوێت، كە بڕیار بدات لەسەر ئەوەی دۆلار بەرز بێت یاخوود نزم بێت.

 

ڕاشیگەیاند، ئەمە یارییەكە و بە بازاڕ دەكرێت، كە كۆمەڵێك خەڵك تیایدا سوودمەند دەبن.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە