هەناردەی نەوتی عێراق له‌ سەدا 1.3 لەسەر ئاستی مانگانە بەرزبووەتەوە

Tuesday 2 Nov 2021 491 0
هەناردەی نەوتی عێراق له‌ سەدا 1.3 لەسەر ئاستی مانگانە بەرزبووەتەوە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، هەناردەی نەوت لە مانگی تشرینی یەکەمدا لەسەر ئاستی مانگانە بە رێژەی سەدا 1.3 بەرزبووەتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی بڕیاری هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بووە بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و زیادکردنی پشکی عێراق.

تیجارەت ‌بان،له‌پاش مانگرتنی شۆفێران له‌مه‌رزی په‌روێزخان‌و داخران‌و وه‌ستانی دوو هه‌فته‌یی هه‌نارده‌كردن بۆ عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان له‌و سنوره‌وه‌، مه‌هدى شوشته‌رى سه‌ركونسوڵى كۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌ردانى ئیداره‌ى گه‌رمیانى كردو دواى ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ناوچه‌كه‌ بڕیاردرا جمودوڵه‌ بازرگانیه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌.



هه‌ربه‌پێى زانیاریه‌كان، له‌مڕۆ 2ى 11ى 2021وه‌ جموجوڵى بازرگانى له‌و مه‌رزه‌ ده‌ستى پێكردۆته‌وه‌.



پێشتریش عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ڕیگه‌یاندبوو، زیاتر له‌ 1600 ئۆتۆمبێل له‌مه‌رزى په‌روێزخان مانیانگرتوه‌و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك باج‌و ڕسوماتیان به‌ده‌ر له‌یاساو ڕێنماییه‌كان لێوه‌رده‌گیرێت.

، 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە