گازپرۆم کتێبی 'کوردی' بڵاودەکاتەوە

Tuesday 12 Oct 2021 649 0
گازپرۆم کتێبی 'کوردی' بڵاودەکاتەوە کۆمپانیای گازپرۆم نەفت کە لە کێڵگەی سەرقەڵا لە گەرمیان کاردەکات کتێبی "کورد، ئەفسانەی رۆژهەڵات"ـی بەشێوەی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە. کتێبەکە بە دەستپێشخەریی کۆمپانیای گازپرۆم چاپکراوە و بەپێی کۆمپانیاکە، یەکەم ئینسایکلۆپێدیای تەواوە کە بۆ بەرجەستەکردنی کولتوور و مێژووی کورد چاپکراوە.

تیجارەت ‌بان، بەپێی ڕاپۆرتی (روداوو) لە کتێبەکەدا باسی ئەوە کراوە کە کوردەکان یەکێک لە دێرینترین دانیشتووانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستن و ملیۆنەها کەس دەبن، بەڵام دەوڵەتێکیان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ نەریتی باو باپیر و نیشتمانەکەیان نەپچڕاندووە.

 

گازپرۆم نەفت لەگەڵ بەردەوامیی هاوکارییەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی پرۆژە بازرگانییەکانیان، هاوکات پرۆگرامێکی دەستپێکردووە بۆ لێکۆڵینەوە و پاراستنی کولتوور و مێژووی کورد. یەکەم هەنگاویش لەم دەستپێشخەرییە، چاپکردنی کتێبێکە بە ناوی "نیشتمانی داستان" لە روانگەی زانایانی رووسییەوە.

 

کتێبەکە هەڵگری کۆمەڵێک وێنەی دەگمەن و مێژووییە لەسەر ژیانی کوردەکان کە لەلایەن لێکۆڵەران و گەڕۆکە رووسییەکان لە کۆتایی سەدەی 19 و سەرەتای سەدەی 20 ەمدا گیراون.

 

وەک هەنگاوێکی دیکە، گازپرۆم نەفت کتێبی دووەمی بەناوی "کورد، ئەفسانەی رۆژهەڵات"ـی چاپکرد کە بەپێی گازپرۆم "دەستکەوتێکی گەورەیە" بۆ هەموو کوردێک لە هەر گۆشەیەکی جیهاندا.

 

وەک کۆمپانیای گازپرۆم دەڵێت، کتێبەکە لە مێژووی کۆنی کوردەوە تاوەکو مێژووی نوێ بەڵگەنامە و وێنەی تێدایە کە لە کتێبخانەکانی جیهان و کۆلێکشنە تایبەتەکان وەرگیردراون، لەژێر چاودێری و بە سەرپەرشتیی مێژووناس و رۆژهەڵاتناسانی رووسی، ڤیتالی نامکین و ئیرێنا پاپۆڤا ئامادەکراوە.

 

17 لێکۆڵەری رووسی سێ ساڵ بە بەردەوامی لەسەر ئامادەکردنی ئەو کتێبە کاریان کردووە.

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە