چەند بڕیارێکی گرنگ له وەزارەتی کشتوکاڵ
تیجارەت بان: بەپێی ڕاپۆرتی (زاگروس نیوز)، وهزارهت رایدهگهێنێت: سەرەتا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبوانی کۆبونەوەکە کرد، دواتر راپۆرتی لێژنەی بەدواداچوونی بڕیار و راسپاردەی کۆبونەوەکانی پێشووی ئەنجومەنی راوێژکاری خوێندرایەوە.
وهزارهتی كشتوكاڵ ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: پاشان لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژکاری بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە بەپێی تایبەتمەندی کێشە و پێشنیار و داواکاریەکانی هاوڵاتیان و پرۆژەکانی سەربەفەرمانگەکان و ب.گشتی پارێزگاکانی سەر بە وەزارەت گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بەتایبەتی تاوتوێکردنی بابەتە گرنگەکانی پەیوەست بە هەموارکردنەوەی چەندین یاسا و رێنمایی کشتوکاڵی و پرسی دیراسەکردنی یاداشتنامەی لێک تێگەیشتنی واژۆکراوی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی زراعەی عێراقی و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیک و پەینی کیمیاوی و هەنگاوەکانی رووبەروبونەوەی دیاردەی ووشکەساڵی و میکانیزمەکانی ساغکردنەوە و بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران و چەندین بابەتی تری گرنگ تاوتوێ کران.
لە کۆتایدا چەندین و بڕیار و راسپاردەی گرنگ لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەت پەسندکران .
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- داهاتی حکومەتی هەرێم گەیشتە زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار
- وەزارەتی کشتوکاڵ شەش هۆکار بۆ گرانبوونی پەینی کیمیایی دیاری دەکات
- سهنتهری هەناردەکردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی لە کوردستان دەکرێتەوە
- کشتوکاڵی عێراق داوا لە ھەرێم دەکات ھاوردەکردنی پەتاتە رابگرێت
- کۆنفرانسی ئاستی بازرگانی و وەبەرهێنان لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو
- بەرهەمی گۆشتی مریشک لە هەرێمی کوردستان له پێداویستیی ناوخۆ زیاترە
- داهاتی گومرگی هەرێم دەگاتە 1.4 ملیار دۆلار
- لێخۆشبوونی گومرگی بۆ خاوەنکارگەکان دەکرێت