چەند بڕیارێکی گرنگ له وەزارەتی کشتوکاڵ

Wednesday 18 Aug 2021 628 0
چەند بڕیارێکی گرنگ له وەزارەتی کشتوکاڵ له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی سێشه‌مه‌ 2021/8/17 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەت، کۆبونەوەی ژمارە (5) ی ئەنجومەنی راوێژکاری ئەنجام درا.

تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی (زاگروس نیوز)، وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت: سەرەتا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبوانی کۆبونەوەکە کرد، دواتر  راپۆرتی لێژنەی بەدواداچوونی بڕیار و راسپاردەی کۆبونەوەکانی پێشووی ئەنجومەنی راوێژکاری خوێندرایەوە.


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پاشان لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژکاری بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە بەپێی تایبەتمەندی کێشە و پێشنیار و داواکاریەکانی هاوڵاتیان و پرۆژەکانی سەربەفەرمانگەکان و ب.گشتی پارێزگاکانی سەر بە وەزارەت گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بەتایبەتی تاوتوێکردنی بابەتە گرنگەکانی پەیوەست بە هەموارکردنەوەی چەندین یاسا و رێنمایی کشتوکاڵی و پرسی دیراسەکردنی یاداشتنامەی لێک تێگەیشتنی واژۆکراوی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی زراعەی عێراقی و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیک و پەینی کیمیاوی و هەنگاوەکانی رووبەروبونەوەی دیاردەی ووشکەساڵی و میکانیزمەکانی ساغکردنەوە و بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران و چەندین بابەتی تری گرنگ  تاوتوێ کران.
 لە کۆتایدا چەندین و بڕیار و راسپاردەی گرنگ لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەت پەسندکران .

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە